کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادێک بە بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سویس بۆ دوکتور "عیسمەت شەریف وانلی'' بەڕێوە چوو

11:48 - 2 سەرماوەز 2721

لە دەهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دوکتور "عیسمەت شەریف وانلی" مێژوونووس، مافناس و سیاسەتوانی ڕوژاوای کوردستان، لە وڵاتی سویس بە بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات و لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی سویسی و کوردستانی، کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری ''لۆزان'' لە وڵاتی سویس لەسەر گڵکۆی دوکتور "عیسمەت شەریف وانلی" و پاشان لە هؤڵی شارەداریی ''پریی'' کۆڕیادەکە بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆڕیادەکە پڕۆفیسۆر ''ژۆردی تێژال گۆرکاس'' مێژووناس لە زانستگەی نۆشاتێل لەسەر کەسایەتیی دوکتور "عیسمەت" چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشداربووان کرد .

ھەروەھا ھەر یەکە لە مامۆستایان ''ئاسۆ پیرۆتی'' سەرۆکی کۆمەڵەی قووتابخانەکانی شاری ڕێنان و ''ئیحسان کورت'' سەرۆکی ڕێکخراوەی گەشەپێدان و خزمەت بە کورد، لەسەر کەسایەتی و دەور و ڕۆڵی دوکتور عیسمەت لە پەیوەندی لەگەڵ دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە نیو سەدەی ژیانیدا بۆ ئامادەبووان دووان و تیشکیان خستە سەر ھەموو ئەو خزمەتانەی کە ناوبراو بە شۆڕشی گەلی کورد لە چوار پارچە کوردستان کردوویەتی  .

شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخراوەی گەشەپێدان و خزمەت بە کورد بە بەشداریی "ھەڵمەت حاجی عەباسی و سەباح ئایینەپوور'' لەو کۆڕیادەدا بەشدار بوون.

لەو کۆڕیادەدا "حاجی عەباسی" پەیامی ھاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.