ڕۆژی شهممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر ڕێکخراوی هاوکاریی نێونەتەوەیی بە هاوبەشی لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "ئاغوسـ"ـی دانمارک کۆڕێکی بۆ "جەلال قادری" بەرپرسی ئەو کۆمیتەیە سەبارەت بە مێژووی کورد و دۆخی ئێستای کوردستان پێک هێنا.
"جەلال قادری" باسی لە دۆخی "کوردستان، مێژووی کورد، دۆخی ئێستای کورد و شۆڕشەکانی هەر چوار بەشی کوردستان" کرد.
"قادری" لە باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەڕەواکەی بەردەوام قوربانیی داوە و دونیا دەبێت پشتیوانی لەو خەباتە ڕەوایە بکات.
لە کۆتاییدا ئامادەبوان پرسیاری خۆیان لەسەر کورد و ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوان لە دانمارک ئاراستەی کۆڕگێر کرد و لەلایەن "جلال قادری" وڵام دراوە.