![](/weney-mallperr/13553.jpg)
کوردستان میدیا: ڕەحمان جەلالی خەڵکی گوندی حاجی حەسەنی سەر بە شاری مەهاباد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕەحمان جەلالی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی گوندی حاجی حەسەنی سەر بە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.
کاک ڕەحمان ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی، لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە گیرا و تووشی نەخۆشی بوو.
ناوبراو هەمیشە بەتەنگ کێشەکانی بزووتنەوەی کوردستانەوە بوو و پێوەندییەکی توند و توڵی بە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەبوو.
ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی، بە تاوانی بەشداری لە چالاکیی حیزبیدا، بۆ ماوەی چەند مانگ زیندانی کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.