کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆمیتەیەكی كوردستانی لە دانمارک دامەزرا

16:59 - 9 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بە بەشداریی ١٢ حیزب لە  چوار بەشی كوردستان كۆمیتەیەكی كوردستانی دامەزرا.

ڕۆژی پێنج شەممە، رێكەوتی ٧ی سەرماوەز، بە بەشداریی ١٢ حیزبی كوردستانی لە چوار بەشی كوردستان، كۆمیتەی ھاوكاریی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانیەكان لە وڵاتی دانمارک دامەزرا.

ئەم كۆبوونەوەیە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ كاتژمێر درێژەی كێشا كە ھەموو بەند و خاڵەكانی پێڕەوی ناوخۆی ھاوكاریی خرانە بەر باس، لە ئەنجامدا دامەزراندنی کۆمیتەی ھاوكاریی بە فەرمی پەسەند كرا.

كۆمیتەی ھاوكاری پاش بیر ڕا گۆڕینەوە لەسەر چۆنییەتی ھاوکاریکردنی ئەم ھێزانە و لە سەر پێڕەو و پڕۆگڕامێکی ناوخۆیی بۆ کۆمیتەی ھاوکاریی و ھەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی؛ بۆ ماوەی ٦ مانگ ڕێککەوتن.

شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی ''سەعید سۆڵتانپوور'' بەرپرسی گشتیی كۆمیتە، بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.