کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفڕانسی كۆمیتەی ناوچەی ناشڤیل لە ئامریکا بەڕێوە چوو

10:39 - 24 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆنفڕانسی کۆمیتەی ناوچەی "ناشڤیل" لە ئەیالەتی "تێنسی" لە ئامریکا بە بەشداریی زۆرینەی ئەندامان و بەرپرسی ڕێکخستنی گشتیی ئامریکا و بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم وڵاتە بەڕێوە چوو.

کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەڵ دەستی پێ کرد.

"ئەردەڵان بێهرووزی" بەرپرسی ڕێکخستنی حیزب لە ئامریکا بە پێشکەشکردنی وتاری ڕێکخستنی ئەم وڵاتە کۆنفرانسەکەی دەست پێ کرد.

پاشان "ڕەحیم ڕەشیدی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئامریکا بابەتێکی لەسەر کاری کۆمیتە و گرینگی ئەم کۆنفڕانسە بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد.

دواتر "محەممەد قەرە خدری" بەرپرسی پێشووی کۆمیتەی "ناسڤیل" ڕ‌اپۆرتی کار و چالاکیی کۆمیتەی پێشووی خستە بەر باس.

لە درێژەدا ئەندامان و بەشداربووان ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتی کۆنفرانسەکە دەربڕی.

لە کۆتاییدا "فەریبۆرز جەباری" وەک بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی "ناسڤیل" بە دەنگی بەشداربووان هەڵبژێردرا.