کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات بەرز ڕاگیرا

17:28 - 16 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧١ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان لە شاری سنه بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرەوپیری ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات چوون.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە شاری مەریوان، لە گوندی تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

قارەمانانی دێموکرات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئاڵای کوردستانیان لە گوندی تەنگیسەر هەڵداوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشم باسیان لەوە کردووە کە تۆڵەی شەهیدانی ڕاسان دەکەنەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٢٤ی هەتاوی دامەزراوە.