کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٥ی گەلاوێژ لە تاران بەرز ڕاگیرا

21:57 - 20 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە تارانی پێتەخی وڵاتی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شاری تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەو ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕایگەیاند کە، لە تاران لە بورجی میلاد چالاکیی تەبلیغیی ئەنجام دراوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری بۆنەکانی حیزبی دێموکراتدا، لە ڕێگای جۆراوجۆر و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی ئەو ڕۆژانە بەرز ڕادەگرن.