کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی دوکتور شەرەفکەندی لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

11:06 - 1 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی شەھیدکرانی دوکتور "سادق شەرەفەکەندی" و ھاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە لە وڵاتی بریتانیادا، سێمینارێک بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیادا، بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی شەھیدکرانی دوکتور سادق شەرەفەکەندی و ھاوڕێیانی، بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاڵمان، سێمینارێکی بۆ ''برایم لاجانی''، ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزب، لە شاری لەندەن پێک ھێنا.

سەرەتای سێمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

 پاشان کورتە شێعرێکی شاعیری گەلەکەمان ''شێرکۆ بێکەس'' بۆ دوکتور شەرەفکەندی، لە لایەن ''فەرید دەیھیم''، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا، پێشکەش کرا.

دواتر''برایم لاجانی''، باسێکی لە پێوەندی لەگەڵ ژیان و خەباتی دوکتور شەرەفکەندی، پێشکەش کرد.

 ناوبراو لە درێژەدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی دوکتور شەرەفکەندی و ڕۆڵ و کاریگەریی ئەم ڕێبەرە لێهاتووەی لەسەر خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستان، کرد.