کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئید بەرز ڕاگیرا

12:13 - 28 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: چەند کۆمیتەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید، یادی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک، بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ڕۆژی شەممە، ۲٦ی گەلاوێژ، کۆمیتەی "ئسکیلستونا"ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوکاریی کۆمیتەکانی "ڤێستێرمانلاند" و "ئۆرێبرۆ"، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆیان، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامان و بنەماڵە حیزبییەکان و کوردانی دانیشتووی شاری "ئیسكلستونا" و دەوروبەری، بەڕێوە برد.

بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی حیزب و گەل، لە لایەن "عارف عەزیزی"، بەڕێوەبەری بەرنامەکەوە دەستی پێکرد.

پاشان بەخێرهاتن و وتەی کۆمیتەکانی "سوێدەرمانلاند"، "ڤێستەرمانلاند" و هەرێمی "ئۆرێبرۆ"، لە لایەن "فەخرەدین فەسیح ئەنبیـ"ـیەوە پێشکەش کرا.

دواتر پەیام و برووسکەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەستی پێکرد:

پەیامی کۆمیتەکانی "سوێدەرمانلاند، ڤێستەرمانلاند و هەرێمی "ئۆرێبرۆ"ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن " حەبیب بەهرامی".

پەیامی "ناهید حوسێنی"، ئەندامی پێشووی کپمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ۲٥ی گەلاوێژ و ڕۆڵی ژنان لەنێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

پەیامی هاوبەشی "ناوەندی یەکیەتیی کوردان"، "یەکیەتیی لاوان" و "یەکیەتیی ژنانـ"ـی دێموکراتی کوردستانی ئێران"، لە لایەن "ئازا سەفەر ی".

پەیامی حیزبی شیوعی کوردستان و برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن "عارف عەزیزی"، بەڕێوەبەری بەرنامەکە.

هەروەها لە نێوئاخنی پەیامەکاندا، کۆمەڵێک شێعری شۆڕشگێڕی و نیشتمانی لە لایەن "عارف عەزیزیـ"ـیەوە خوێندرایەوە.

بڕگەی دووهەمی ڕێوڕەسمەکە، بۆ مۆسیقا و گۆرانی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان تەرخان کرابوو کە بە بەشداریی "عەزیز سەفەری"، "بێهزاد حوسێنی" و بە ئامادەکاریی "فاڕوق دەرویشی"، دەستی پێکرد و ڕێوڕەسمەکە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.