کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ی سەماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە ڕێوڕەسمێک لە دانمارک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە، ڕێكەوتی ٢٣ی سەرماوەز، بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستانەوە، ڕێوڕەسمێک لە شاری "ھۆرسێنسـ"ـی دانمارک بەڕێوە چوو.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان دەستی پێكرد.
دواتر پەیامی كۆمیتەی حیزب لە ناوچەی ''میت یولەند''، لەلایەن ''مەهاباد قاسمی''، بەرپرسی بەشی تەشكیلاتی كۆمیتەوە پێشكەش كرا.
پاشان ''كەریم محەممەدی'' بە ژەنینی شمشاڵ، جۆش و خرۆشێكی بە ڕێوڕەسمەكە بەخشی.
لەم ڕێوەڕەسمەدا، لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە، لەوحی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو هاوڕێیانەی كە بە شێوەی بەردەوام لە كۆڕ و كۆبوونەوەی حیزبیدا بەشداری دەكەن.
ڕێوڕەسمەكە بە شایی و هەڵپەركێی بەشداران كۆتایی پێهات.