کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی كۆمارى كوردستان لە سوید بە جێژنێكی گەورە كرایەوە

12:10 - 14 رێبەندان 2719

سەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە  ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان به ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیمۆكرات و ژمارەیەكی بەرچاو لە دۆستانی دیمۆكرات لە وڵاتی سوید، یادی ٢ی ڕێبەندان لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەكە لەسەر هەر دوو زمانی كوردی و سویدی پێشكەش كرا.

ئەو ڕێوڕەسمە لەلایەن كۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مارشی تایبەتی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و بە خولەکێک  بێدەنگی، بۆ گیانی پاکی شەهیدانی كورد و كوردستان دەستی پێکرد.

بەرنامەكانی ڕێوڕەسمەكە بە هەر دوو زمانی كوردی و سویدی خوێنرایەوە و هاوكات پوختەیەک لە مێژووی ٢ی ڕێبەندان و كۆماری كوردستان پێشكەش كرا.

پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەلایەن "مەولوود عەبدیلزادە" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید خویندرایەوە.

لە پەیامەكەدا وێڕای پیرۆزكردنی ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی كۆماری کوردستان، ئاوڕێكی كورت لەو پێشهاتە و ٢ی ڕێبەندان درایەوە و وەک سەرەتایەک بۆ دەسەڵاتی سەربەخۆی كوردی، ئاڵای كوردستان و بەخشینی ناسنامەی تازە بە كورد و زمان و باری فەرهەنگی ئەو نەتەوە باس لەو ڕۆژە كرا.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە هێز، پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردی و سویدی بەشدار بوون و پیرۆزبایی و پەیامیان پێشكەش کرد.

ـ برووسكەی پیرۆزبایی نوێنەرایەتيی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ـ برووسکەی پیرۆزبایی لێژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان

ـ برووسکەی پیرۆزبایی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ـ برووسکەی پیرۆزبایی حیزبی شیوعی کوردستان

ـ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ـ پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی

ـ پەیامی فێدراسیونی کومەڵە کوردستانییەکان لە سۆئێد

ـ برووسکەی پیرۆزبایی پارتی ئازادیی کوردستان

ـ برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستان باکوور

ـ پەیامی سوسیال دێموکراتەکانی سۆئێد

– پەیامی مودێراتەكانی سوئێد

– پەیامی لیبراڵەكانی سوئێد

ـ برووسکەی پیرۆزبایی پارتی سوسیالیستی کوردستان پاسک لە سوئێد

– برووسکەی پیرۆزبایی كۆنگرەی نەتەوەییی كورد KNK

– برووسکەی پیرۆزبایی حیزبی خەڵكی بەلووچستان

– برووسکەی پیرۆزبایی رێكخستنی پێشمەرگە دێرینەكان

– برووسكەی پیرۆزبایی پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا

– برووسكەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا ENKS

ـ برووسکەی پیرۆزبایی پارتی ئازادیی باکوری کوردستان لە سوئێد. پاک

– پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و ناوەندی یەکیەتیی کوردان

– برووسکەی پیرۆزبایی ڕادیو ئاشتی لە سپۆنگە لە سوئێد

لە پەیام و برووسكەی سەرجەم هێز و لایەنەكاندا وێڕای پیرۆزكردنی یادی دامەزرانی یەكەم كۆماری كوردستان، جەخت لەسەر یەكگرتنی كورد بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەكانی كرابوو.

لەو ڕێوڕەسمەكەدا، هونەرمەندان "جێگر میدیا حوسێن، چاوڕەش، هەمزە سەفەری و دیجەی لازۆ" گۆرانیان پێكەش کرد.