کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە تاران و شارەکانی کوردستان بەرز ڕاگیرا

22:58 - 21 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە تارانی پێتەخی وڵاتی ئێران و چەندین شاری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری تاران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژە مێژووییەیان بەرز ڕاگرت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕایگەیاند کە لە تاران لە بورجی میلاد چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

پیرانشار

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، شەوی ۱۹ لە سەر ۲٠ی گەلاوێژ، لەم شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەقامەکانی ۲٤ میتری، ۳۲میتری،۱٦ میتری، مەلا ڕەزا، مەنگوڕ، پیران، دوکتور قاسملوو، ساحلی، کاسەکەران، کانی‌جۆ، کەمەربەندیی کۆنەخانێ و کەمەربەندیی شار و ئیمام جومعە.

هەروەها ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە قوتابخانەکانی سدوقی، کەوسەری کچانە، سومەیە، حەزرەتی فاتمە، شبانەروزیی محەممەد ڕەسوڵڵا، کارودانش، مامۆستا هەژار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی چالاکیی قارەمانانی دێموکرات لە شاری پیرانشار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە کۆڵانەکانی شەبنەم، کانی، نەسیم، شەبنەمی ۱و۲و۳و٤و٥و٦، کەوسەر، لیمۆ، کامیل، قەڵەم، قەدەم و قدو، چالاکی بەڕێوە چوو.

هەروەها لە کەڵانتەریی ۱۱و۱۲ و ئاگاهی و مزگەوتەکانی ئیمام خەلیل، چواریاری نەبی، حاجی شەفیع، جامعەی جدید و قەدیم، مەلا دۆنەخۆر، قودس، حەزرەتی ئیسماعیل و حەزرەتی عایشە، چالاکی بەڕێوە چووە.

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە ناوچەی شیناوێ لە گوندەکانی: چیانە، کاسورەدێ، زێوە، کۆنەلاجان، گەسگەسکی مەنگوڕ و پیران، بادیناوێ، کانی ئەشکەوت، بێکۆس، کەوپەر، ترکەش، قەبری حوسێن، شیوەمێرە، قوادبەگیان، هەنگەوێ، شەختان، باستام بەگ، شارستێن، نەمنجە، کەڵەکین، بندرێ، هەمزاوای سەرێ و خوارێ، لاوێن، سۆغانلوو زیاتر لە ٤۷٠٠ تراکتیان بڵاو کردۆتەوە.

ورمێ

ڕۆڵە قارەمانەکان لە شاری ورمێ، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە، لەو شوێنانە چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە: ئیسلام ئاباد، کوشتارگا، گوندی بادەکی، هەشتی شەهریوەر، تەرزیلوو، شەهرەکی دانیشگا، شەهرەکی وەلی‌عەسر، خیابانی سەتارخان، خیابانی جنووبی و شومالی، فەلەکەی ئابیاری.

شنۆ

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ، لە گوندی ئاڵیاوێ، بە بونەی ٢٥ی گەلاوێژەوە چالاکیی تەبلیغاتییان ئەنجام داوە و هەر بە بۆنەوە ئاڵای کوردستانیان لە دارتێلی بەرق هەڵواسیوە.

هەروەها ئاڵای کوردستانیان لە سەر تابلۆی سێ‌ڕێیانی نەغەدە ـ شنۆ، کێشاوەتەوە و دروشمی پێوەندیدار بەو ڕۆژەیان لە سەر دیوار نووسیووە.

هەروەها لە شاری سەردەشت، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری بۆنەکانی حیزبی دێموکراتدا، لە ڕێگای جۆراوجۆر و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی ئەو ڕۆژانە بەرز ڕادەگرن.