کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە سویس بەرز ڕاگیرا

11:06 - 28 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ یووبیلی ئەڵماسی و جێژنی ٧٥ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی سوئیس ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.

 سەرەتای مەڕاسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕووحی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد.

دواتر "ئازاد بیتاری" بەرپرسی ڕێکخستن لەو وڵاتە وتارێکی سەبارەت بە ٢٥ی گەلاوێژ پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

 ھەروەھا "ئەنوەر بەردیا" بەرپرسی كۆمیتەی سویس، لە سەر مێژووی حیزب و ئەرک و ڕۆڵی حیزب لە شۆڕشی ڕۆژھەڵات وتارێکی  پێشکەش کرد.

 لە درێژەی بەرنامەکاندا "موختار ڕاوش" بەرپرسی ڕاگەیاندن لە وڵاتی سویس پارچە ھۆنراوەیەکی شۆڕشگێڕی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ھەروەھا ھونەرمەند "سۆران محەممەدی" چەند گۆرانییەکی پێشکەش کرد.