کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی بەرقی كرماشان، كارەبای ئاواییەكی سەر بەو شارەی بڕیوە

23:33 - 12 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ماوەی یەك مانگ زیاترە كە ئیدارەی بەرقی شاری كرماشان كارەبای ئاواییەكی سەر بە بەخشی سەرفیروزئابادی بڕیوە.
دانیشتوانی ئاوایی بان ریون ماوەی زیاتر لەیەك مانگە لەبوونی كارەبا بێبەری كراون و لەو وەرزەی گەرمادا كێشەیان بۆ درووست بووە.
هاووڵاتیانی ئاوایی بان ریون بە هەواڵدەریی ئیرنایان راگەیاندووە، ئیدارەی بەرقی كرماشان بێ‌ئەوەی كە باری تەندرووستی و پێویستییەكانی ئاواییەكە لەبەر چاو بگرێ‌، كارەبای ئاوایی بان ریونی بچڕاندووە.
ئەو هاووڵاتیانە وتووشیانە، ئەو كارەی ئیدارەی بەرق دوور لەهەموو رێوشوێنێكی مرۆڤایەتییە و هەنووكە بەشێك لەمنداڵانی ئاوایەكە بە هۆی گەرماوە تووشی نەخۆشی بوونە.
ئەو هاووڵاتیانە هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمیان كردووە، بەڵام هیچ هەوڵێك لەلایەن ئەو ناوندانەوە بۆ چارەسەریی بڕینی كارەبای ئاوایی بان ریون ئەنجام نەدراوە.