کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان چالاکێکی فەرهەنگی بانگهێشت کرد

18:45 - 2 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران شاری بۆکان، چالاکێکی فەرهەنگیی کوردیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرد.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، "ئەمیر پیادە"، بەرپرسی زمانی کوردی و وێژەی کوردیی "بەیان"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، داوایان لە ناوبراو کردووە کە کاتژمێر ٥ی ئێوارە خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت.

ئەمیر پیادە، بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو چالاکە فەرهەنگییەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ لەو وتووێژکردن لەگەڵ ڕاگەیەندنەکان سەبارەت بەم پرسە خۆی ببوێرێت و بێدەنگی هەڵبژێرێت.