کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک ڕێوڕەسمێکی نەورۆزییان بەڕێوە برد

12:26 - 12 خاکەلێوه 2722

یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بە هاوکاریی ڕێکخراوی دانمارکی ''كافێ مێلێ فۆلک'' لە شاری ''ئارغوس'' له ڕێکه‌وتی ٧ی خاکەلێوە لە ڕێوڕەسمێکدا نەورۆزیان بەرز ڕاگرت.

سەرەتا لەلایەن ''مینا عەزیزی'' ئەندامی بەڕێوەبەری لاوان بەخێرھاتنی میوانان کرا و باسی لە مەبەستی گرتنی ئەو چالاکییە کرا.

لە بڕگەی یەکەمدا ''دێنیز سرینچی'' ڕۆژنامەوان و نوسەری دانمارکی باسێکی لەسەر مێژووی نەورۆزی کوردەواری کرد و گرێی دایە و بە خەباتی ھەنووکەیی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان کە کورد دەبێ لە ھەمبەر زوڵم و ستەمی نەتەوەیی بێدەنگ نەبێ و خەبات بکات.

دواتر "دێنیز سرینجی و مینا عەزیزی" بەشی پەیوەندیه‌کانی ئەم کۆمیتە لەلایەن بەرپرسی لاوانی دانمارک ''جەلال قادری'' خەلات کران.