کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران دەستی لە كەوتنی مووسڵدا هەبوو

13:44 - 24 بەفرانبار 2715

كوردستان میدیا: ئوسامە نوجەیفی ڕایگەیاند كە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران پێیان ڕاگەیاندبوو كە ئەگەر ئەوان هاوكاریی مالكی نەكەن، ئەوا مووسڵ لە لایەن داعشەوە داگیر دەكرێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەكان، ئوسامە نوجەیفی ڕایگەیاندووە كە ئەو چوار ڕۆژ بەر لە هێرشی داعش، سەردانی ئێرانی كردووە و بەرپرسانی ئێران پێیان ڕاگەیاندووە كە دەبێ ئەوان پشتیوانێكی بەهێزی مالكی بن، دەنا داعش مووسڵ داگیر دەكات.

لە مانگی ئوتی ساڵی ٢٠١٤ هێزە عێراقیەكان نەیانتوانی لە بەرامبەر هێرشەكانی داعشدا خۆیان ڕاگرن و لە ئاكامدا مووسڵ كەوت، دواتر داعش هێرشی كردە سەر شنگال و لەوێ دەستی دایە كوشت و بڕی ئێزدییەكان و بە هەزاران كەسی ڕفاند كە لە نێوانیاندا ژمارەیەكی زۆری كچ و ژنی ئێزیدیش هەبوون.

زۆر لە چاودێرانی سیاسی لە سەر ئەو باوەڕەن كە ئێران دەستی لە ئاراستەكردنی هێرشەكانی داعش بەرەو شنگاڵ و هەرێمی كوردستان هەبووە تاكوص بەم شێوەیە خەڵكی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان سزا بدات، كە ئامادە نەبوون بكەونە ژێر ڕكێفی دەسەڵاتی مالكی.