کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە نێوان ٦٠ وڵاتی باشی جیهاندا، پله‌ی ٥٨ی‌ ساڵی ٢٠١٦ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد

15:18 - 4 رێبەندان 2715

كوردستان میدیا: ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی ئەمریكا، به‌ هاوكاریی ڵێكۆله‌رانی زانكۆی پنسیلوانیا و ڕێكخراوی BAV، ٢٠ له ‌وڵاته‌ باشه‌كانی جیهانیان هه‌ڵبژارد و ئێرانیش له‌ دوای عه‌ره‌بستان و پاكستان، له‌ نێوان ڕیزبه‌ندی ٦٠ وڵاتدا، پله‌ی ٥٨ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد.

پێوانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌و ڵێكۆڵینه‌وه‌‌دا بریتی بوون له‌، دۆخی ژیان، به‌رابه‌ریی ڕەگەزی، پێكهێنانی به‌ستێنی كار، ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی تاكه‌كه‌سی.

له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ڕیزبه‌نده‌دا، وڵاتی ئاڵمان جێی گرتووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ كه‌ له‌ دوو شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م و دوو‌هه‌مدا، به‌ ته‌واوی خاپوور و وێران كراوه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٠دا، جه‌ژنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئاڵمانیان گرت و سیستمی دێموكراسیی پارلەمانییان هه‌ڵبژارد، ئێستا بووه‌ به‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كار له‌ جیهاندا.