کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٠٠ ئێرانی لەزیندانەكانی توركیەدا دەستبەسەرن

17:26 - 4 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ٤٠٠ هاووڵاتیی ئێرانی بە تاوانی جۆراوجۆر لەلایەن پۆلیسی توركیەوە دەسبەسەر كراون و هەنووكە لەگرتووخانەكانی ئەو وڵاتە دان.
بەرپرسی پێوەندییەكانی دەزگای قەزایی رێژیم بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، توركیە لەچاو وڵاتانی دیكە زۆرترین رێژەی دەسبەسەركراوانی ئێرانی لە خۆ گرتووە.
شاهرۆخ هدایەتی ئەوەشی خستە روو، هەنووكە ٤٠٠ ئێرانی لەوڵاتی توركیە لە گرتووخانەدان و تاوانی بەشێكی بەرچاویش لەو دەسبەسەركراوانە كرین و فرۆشی مادە سڕكەرەكان بووە.
هەر لەو پێوەندییەدا لەوڵاتانی تایلەند و ئەفغانستانیش رێژەیەکی بەرچاوی ئێرانی دەسبەسەر كراو هەیە.
لەلایەكی دیكەوە نزیك بە ٥٥٠٠ئەفغانیش لەوڵاتی ئێران دەسبەسەرن و رێژیمی ئێران لەو بوارەوە ئامادە نیە ئیزن بدات بنەماڵەی ئەو زیندانیانە چاویان بە رۆڵەكانیان بكەوێ‌.