كه‌ریم په‌رویزی
" له‌به‌ر خاتری خه‌باتی گه‌لانی ئێرانه كه ئێمه داوای ناسینی مافی دانانی چاره‌نووس له ئێران‌دا ده‌كه‌ین. ئه‌وه ته‌نیا ڕێگای ڕاكێشانی دڵنیایی نه‌ته‌وه‌كانی زۆرلێكراوی ئێرانه و ته‌نیا هۆی پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی داخوازانه و پێوه‌ندیی به‌هێزی ئه‌وانه له ئێرانێكی ئازاد و دێموكراتیكدا."
دوكتور قاسملوو، خه‌رمانانی ١٣٤٩، ئه‌فسانه‌ی م ماكان.
ئه‌وكات كه دوكتور قاسملوو ئه‌م ڕستانه‌ی له وه‌ڵامی م. ماكان ده‌نووسی، حه‌مه‌ڕه‌زاشای پاڵه‌وی له لووتكه‌ی هێزیدا بوو و ده‌یانه‌ویست به چوار ئهسپەوە به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن غار بده‌ن. ئه‌و ئێرانه‌ی كه دروستیان كردبوو، له‌سه‌ر بناخه‌ی حاشاكردن له جیاوازییه‌كان و تواندنه‌وه‌ی گه‌لان له نێو مه‌نجه‌ڵی ئێرانیی فارسیزاندا! دانابوو.
ڕێژیمی شا ڕووخا و ئه‌و ئێرانه به هاتنه سه‌ركاری خومه‌ینی، یه‌ك پارامێتری دیكه‌ی پێ زیاد بوو، پێڕه‌وی له ویلایه‌تی فه‌قیه! یانی مه‌نجه‌ڵه‌كه زیاتر خه‌ڵكی ده‌كوڵاند و ده‌یتوانده‌وه تاكوو به سیمای ویلایه‌تیش باریان بێنێ!
ئێرانێك كه ئێستا هه‌یه، ئه‌و ئێرانه‌یه كه جیاوازییه‌كان ده‌كوژێ و زمان و ناسنامه و ویست و خولیای جیاواز ده‌خنكێنێ و هه‌مووی به سیامی ویلایه‌تی فه‌قیهی، له به‌ره‌ی موقاومه‌ت بار دێنێ كه ده‌بێ خه‌ڵك برسی بێ و بكوژرێ تاكوو خامنه‌یی و به‌یته‌كه‌ی و فه‌رمانده‌كانی سپا و تیرۆریستانی حیزبوڵا و گرووپه میلیشیاییەكانی سه‌ر به خامنه‌یی تێر بن. ئه‌م ئێرانه‌ی كه ڕه‌زای پاڵه‌وی و حه‌مه‌ڕه‌زا و دواتر خومه‌ینی و خامنه‌ییش ده‌ستیان تێوه‌رداوه، بناخه‌ی له‌سه‌ر سته‌مكاری و خوێنڕشتن و به‌زۆره‌ملێ بێده‌نگكردن دامه‌زراوه و هه‌ر بۆیه ئێستا له گه‌وره‌ترین قه‌یراندایه و گه‌نده‌ڵی و ماڵوێرانی سه‌رتاپای داگرتووه و ترسی نه‌ك ڕووخانی ڕێژیم، به‌ڵكوو هه‌ره‌سهێنانی خودی ئێران و ئێرانی‌بوون دایگرتوون.
گوتاری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌رەوه‌ی سنووره‌كانی ئێرانیش كه چاو لێ ده‌كه‌ی ته‌نیا باس له ڕووخانی ڕێژیم ناكه‌ن به‌ڵكوو نیگه‌رانیی ههرەسهێنانی ئێرانیبوونیشیان هه‌یه. ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه ترسێكی واقیعییه چوونكه ئێرانیبوونی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵاواردن و سته‌م و ئینكار دامه‌زراوه و دروست كراوه.
تێپه‌ڕین له ڕێژیمی ئیسلامیی تاران به‌ره‌و ڕێژیمێكی دیكه، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی سیماكان و هاتنه سه‌ركاری چه‌ند كه‌س به ناوی دیكه‌وه نابێ. چوونكه بناخه‌ی ئه‌م جۆره له ئێرانیبوونه وه‌له‌رزه كه‌وتووه. ئێرانیبوونێك كه ته‌نیا و ته‌نیا سته‌م به‌رهه‌م دێنێته‌وه، خودی نه‌ته‌وه‌ی فارسیش تێیدا ئاسوده‌یی نابینن چوونكه هه‌موو ده‌وره‌یه‌ك ناچار ده‌بن پاڵ وه دیكتاتۆرێكی دیكه‌وه بده‌ن تا نه‌ته‌وه‌كان سه‌ركوت بكا و دوایه‌ش دادهگژێته سه‌ر خودی فارسه‌كانیش!
ته‌نیا ئێران و ئێرانیبوونێك ده‌توانێ ده‌وامی هه‌بێ و ئاشتی بۆ ناوچه و گه‌شه‌كردن له نێوخۆ به‌رهه‌م بێنێ كه هه‌ر وه‌كوو نه‌مر دوكتور قاسملوو ده‌ڵێ، هه‌ڵاواردن فڕێ بدا و پێناسه‌ی ئێرانی بگۆڕێ. ئه‌و ئێرانه نوێیه كه دروست ده‌كرێ ده‌بێ مه‌یلی دڵخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان ڕابكێشێ تاكوو ئێران پێكه‌وه به هاوبه‌شی و به پێناسه‌ی هاوتاوه دروست بكه‌نه‌وه. مه‌رجی به‌رده‌وامیی ئێران هاوتایی نه‌ته‌وه‌كانه له بڕیارداندا.