كه‌ریم په‌رویزی
له‌م ڕۆژهه‌ڵاتی نێوڕاسته پڕ ته‌قینه‌وه و خاكی مینڕێژكراوهدا، ده‌یان جۆره مینی دژه مرۆڤ و دژه كۆمه‌ڵگا و دژه سروشت به‌ده‌ستی سه‌ره‌ڕۆیان و كۆلۆنیالیسته‌كان چێندراون كه گه‌ر به هه‌ستیاری هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گریته‌وه، هه‌ر ئان و ساتێك مینێكت به ڕووتدا ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌وه‌ی كه‌لتووری باوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌م ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته، بریتییه له یه‌كدی قبووڵنه‌كردن و سڕینه‌وه‌ی شوناسه جیاوازه‌كان و هه‌وڵی داگیركردنی نیشتمان و ڕۆحی یه‌كدی دان.
جیا له هه‌موو گرفته‌كان، لێره‌دا گرفتێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه بریتییه له كێشه‌ی خاك و نیشتمانه جیاوازه‌كان.
به‌هۆی ساڵانی دوور ودرێژی شه‌ڕ و هێرشی قه‌وم و عه‌شایر و قه‌بایلی جۆربه‌جۆره‌وه، سه‌رتاپای ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پر بووه له ئاڵۆزی و تێكه‌ڵ و پێكهڵیی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌وم و تایفی و له شوێنی وا له نێو دڵی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، به‌شێك له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه سه‌یر دێته به‌رچاو كه ئه‌مانه له كوێ گهیشتوونهتە ئه‌و شوێنه!
كێشه‌ی نیشتمان و خاك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و شه‌ڕ و كوشتاری زۆری له‌سه‌ر كراوه و نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكوو ئاڵۆزتر بووه. بۆ وێنه، كه‌ركووك له كوردستانی باشوور وه‌كوو مینێكی زه‌ماندار وایه كه هه‌ر ئان ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه.
له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش و له سه‌رتاسه‌ری ئێرانیشدا له‌و جۆره كێشانه زۆرن. تێكه‌ڵاویی كورد و توركی ئازه‌ری، كورد و فارس، كورد و عه‌ره‌ب وهه‌روه‌ها به‌لووچ و فارس و یان توركی ئازه‌ری و فارس و فارس و توركمه‌ن و ده‌یان خاڵی ناكۆكیی دیكه، له شوێنه جیاوازه‌كان، هه‌ركامه‌یان نوخته‌یه‌كی مه‌ترسیداری داهاتوون كه كێشه‌یان لێ سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌سانی وا هه‌بوون كه دووباره بیانوویان به حیزبی دێموكرات گرتووه كه بۆچی به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ده‌ڵێن پارێزگای ورمێ و بۆچی ئیدیعای خاكی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ده‌كا؟!
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا ڕوونه، چاوی ته‌ماحی نه‌بڕیوه‌ته خاكی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام له سه‌ر نیشتمانی كوردیش سووره. لای حیزبی دێموكرات پارێزگایه‌ك كه كۆماری ئیسلامی ناوی ناوه ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، له ئێستادا ته‌نیا كوردنشین نییه به‌ڵكوو له‌و پارێزگایه‌دا كورد و توركی ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی و ئاسووری وخه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌ژین.
سیاسه‌تی حیزبی دێموكرات بۆ دیاریكردنی سنووری كوردستان بریتییه له‌وه‌ی كه دوو پێوه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌یه، جوغرافیا و ویستی زۆرینه‌ی دانیشتووان.
به‌و پێیه، ئه‌و به‌شه له هه‌ر پارێزگایه‌ك كه وه‌كوو جوغرافیا له نێو كوردستاندا بێ، به كوردستانی ده‌زانێ و ئه‌و به‌شه‌ش كه تێكه‌ڵاویی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تێدا هه‌بێ، ڕێكارێكی مرۆیی و دێموكراتیكی بۆی هه‌یه: ویستی زۆرینه‌ی دانیشتووان.
ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكرات ناوێك بۆ پارێزگاكان كه كۆماری ئیسلامی دیاریی بكا قبووڵی نییه، شتێكی ئاسایی و سرووشتییه، چوونكه كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه و شێواندنی ڕاستییه‌كان ده‌دا. حیزبی دێموكرات باوه‌ڕی به خه‌باتی پێكه‌وه‌یی نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان هه‌یه و هه‌وڵی بۆ ده‌دا، به‌ڵام نه چاوی له خاكی نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌یه و نه چاوپۆشی لە نیشتمانی كوردستانیش ده‌كا.