کوردستان میدیا: دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا، بەردەوام هۆشداریی وڵاتانی ناوچەکەی لێکەوتووەتەوە و لەو پەیوەندییەدا ئەردۆغان دەڵێت؛ ڕێژیمی ئێران بە هاندانی تایفەگەریی مەزهەبی گڕی لە ناوچەکە بەردا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرکۆماری تورکیه، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند؛ ئەو کردەوانەی کە ڕووسیه لە سووریەدا ئەنجامی داوە و ئێستاش ئەنجامی دەدات، کێشەی بۆ جیهان ساز کردووە.
ئەردۆغان لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەویزیۆنی (TRT) گوتی: ڕووسیە هیچ شەڕێکی دژی داعش ئەنجام نەداوە، بەڵکوو بەپێچەوانە لە هەوڵی دەوڵەتێکی بچووک لە لاذقیهدایە.
هەروەها ڕەجەبتەیب ئەردۆغان لە قسەکانیدا ڕایگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کێشە خولقێنە و ئاگری شەڕی تایفەگەری لە ناوچەکەدا گەش دەکاتەوە.
ڕێژیمی ئێران لە لوبنان، عێراق، بەحرەین و یەمەن پشتیوانیی لە گرووپە شیعەکان دەکات و بە پشتیوانیی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد کێشەی قووڵی لە ناوچەکەدا خولقاندووە.
هەروەها ئەردۆغان لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و عەرەبستاندا گوتی کە؛ ئێران بە ئەنقەست هێرشی کردووەتە سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان و ئەوەش بۆ سیاسەت و ستراتیژی ئێران دەگەڕێتەوە.