![](/weney-mallperr/5305.jpg)
كوردستان میدیا: ئەنجومەنی داكۆكیی لەمافی قوربانیانی شیمیایی سەردەشت بە بۆنەی ٢٦مین ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی سەردەشت پەیامێكی بڵاو كردەوە.
لەبەشێكی پەیامەكەیدا هاتووە، نزیك بە سی ساڵ لەكارەساتی مرۆیی بوردومانی شیمیایی سەردەشت كە رۆژی ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاوی رووی دا تێدەپەڕێ و سەدان كەس لەهاووڵاتیانی بێتاوانی كردە قوربانی و بووە هۆی ئەوەی كە بە هەزاران كەسیش تووشی برینێكی سارێژ نەكراوە بن.
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەدا نووسراوە، لەماوەی ئەو ساڵانەدا بەركەوتوانی چەكی شیمیایی و بنەماڵەكانیان بەبەردەوامی ئازاریان چێشتووە و پێویستە رێز لە ئیرادەی ئەو خەڵكانە بگیردرێت.
ئەنجومەنی داكۆكیی لەمافی قوربانیانی شیمیایی سەردەشت لەو باوەڕەدایە كە هەوڵێكی ئەتۆ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ چارەسەر كردنی بریندار و بەركەوتوانی ئەو چەكە ژەهراوییە نەدراوە و ناوەندە پێوەندیدارەكان لەو بارەوە كەمتر خەم بوونە.
ئەو ئەنجومەنە لەپەیامەكەیدا نووسیویەتی، تەنیا لە سەدا ٢٠ی بەركەوتوانی چەكی شیمیایی چارەسەریی پزیشكیان بۆ كراوە و ئەو رێژەیەش زۆر جار لەگەڵ كڕینی دەوا و دەرمان بەرەوروون.
رێكەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی شاری سەردەشت لەئەنجامی شەڕی نێوان رێژیمی ئێران و عێراق كەوتە بەر پەلاماری هێرشی شیمیایی و دەست لە جێزیاتر لە 150هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دا.