کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە یونان دژی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد

11:58 - 23 پووشپەڕ 2721

ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یونان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکارد کە لێی نووسرابوو "دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، لەسەر مێزی وتووێژ شەهید کراون"، تێرۆریزمی دەوڵەتیی تارانیان مەحکووم کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو خۆپیشاندانانەدا داوای وەگەڕخستنەوەی دۆسیەی تێرۆری دوکتور قاسملوویان کرد.