کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بۆ شارەوانیی شارێکی بولغارستان بەربژێر کرا

11:38 - 8 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن حیزبی سۆسیال دێموکراتی بولغارستانەوە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی شاری سۆفیا بەربژێر کرا.

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان و گەورەدا، حیزبی سۆسیال دێموکراتەکانی وڵاتی  بولغارستان، کە هاوڕێ لەگەڵ چوار حیزبی دیکە وەکوو فراکسیۆنێک لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی وڵاتی بولغارستان بۆ ساڵی ۲۰۱۹ بەشداری دەکەن، بەربژێرەکانی خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.

یەکێک لەو بەربژێرانە، "سەید حشمەت حوسێنی"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە ساڵی ۲۰۰۷ـەوە نیشتەجێی وڵاتی بولغارستانە و بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی شاری "سۆفیا"ی پێتەختی وڵاتی بولغارستان، لە لایەن ئەم فراکسیۆنەوە بەربژێر کراوە.

"حوسێنی" یەکەم کوردێکە کە لە لایەن حیزبێکی بولغارییەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ئەو وڵاتە، بەربژێر کراوە.