کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "دانمارک" بڕوانامەی کارناسیی باڵای خۆی پێشکەش بە "ڕاسان" کرد

12:34 - 19 جۆزەردان 2721

''جەلال قادری'' ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە زانکۆی تەکنیکی دانمارک  DTU وەگرتووە و وەک وەفایەک بۆ ڕاسان و خەباتی نوێی گەلەکەمان، پێشکەشی بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات کردووە.

بڕوانامەی کارناسیی باڵای ''جەلال قادری'' لەسەر سیستمی هیبرید لە ماشین کە بووەتە هۆی داهێنانێکی نوێ لەو بوارەدا بە پلەی زۆر باش پەسند کرا. 

ناوبراو ئەو بڕوانامەیەی لە زانکۆی تەکنیکی دانمارک  DTUكه‌ یه‌كێک له‌ باشترین زانكۆكانی ئورووپایە لە بەشی سیستمی وزه‌ی ئێلێکترۆنیک بەدەست هێناوە.

‌ ''جەلال قادری'' لەدایکبووی شاری نەغەدەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لە دانمارک دەژیت و ئێستا بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتەیە.