![](/weney-mallperr/13254.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای خانەقین ـ کەلار، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چینراو کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە نێوان کەلار – خانەقین، لە نزیکەی گوندی مێخاس بۆمبێکی چێندراو بە ئۆمبیلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
هەروەها بە هۆی تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێنراوەوە کەسێکی دیکەش بریندار بوو کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نیە.
بە وتەی هەندێک سەرچاوە، ئەو قوربانیانە کاری پاککردنەوەی مین لە سنوورەکانی نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات دەکەن.
لەو پێوەندییەدا محەممەد باقرزادە فەرماندەی کۆمیتەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران ڕایگەیاند؛ یەکێک لە ئەندامانی گەڕان بە شوێن بێسەروشوێنەکانی دەورانی شەڕی ئێران و عێراق، لە هەرێمی کوردستان لە کاتی کارکردنیدا کوژراوە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران، ناوی ئەو ئەندامەی سپای پاسدرانی ڕێژیمی ئێرانی بە فەرزاد زەنگەنەڕاگەیاندووە.
هەروەها ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە درێژەدا رایگەیاند کە؛ ئەندامێكی دیکەی سەر بە سپای پاسداران بە ناوی حوسێنعەلی غوڵامنژاد بە توندی برێندار بووە.
ڕێژیمی ئێران لە کوردستانی باشووردا بە شوێن بێسەروشوێنەکانی دەورانی شەڕێ ئێران و عێراقدا دەگەڕێت و بەو بیانوویە دەستێوەردانەکانی لە عێراقدا چڕتر دەکاتەوە.