رۆژنامە
تیڤی
گۆڤار
Kurdî
فارسی
كوردی
کوردستان میدیا
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرەتا
هەواڵ
حیزبی
تەشکیلاتی دەرەوە
کوردستانی
گشتی
مافی مرۆڤ
هەواڵ
ئامار
ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب
ژووری هەواڵی کورد کاناڵ
وتار
فەرهەنگ و وێژە
وتووێژ
بەڵگەنامە
راگەیەندراوەکان
بەڵگەکانی کۆنگرە
وتار
هەڵوێستەیەک لەسەر "واقعبینیی سیاسی"
مهدرهسه تایبهتهكان و لیبرالیزمی پهروهردهیی
گیرانی کازمی دارابی
دیالۆگ دوامەنزڵگە
ئەوەی خامنەیی لێی دەترسێ لە یەمەنەوە دەست پێدەکا
زیندانیکردنی چالاکوانە کوردەکان
کۆماری ئیسلامی و کۆمەڵگای ئەتۆمیزە
خەرمانانی خوێناوی
یەکێک لەو چەمکانەی بەردەوام لە ژیانی ڕۆژانەدا دەبیسترێ، وشەی دێموکراسی و ئازادییە. تەنانەت دیکتاتۆرەکانیش کاتێک باسی دەسەڵات و شێوەی فەرمانڕەواییان دەکەن، هەوڵ دەدەن خۆیان بە دێموکرات و خاوەنی دێموکراسی بناسێنن. بۆ وێنە لەکاتێکدا لە ئێران چوار دەیەیە ئیزنی هەناسەکێشانێکی ئازاد بە هیچ تاکێکی ئازادیخواز نادرێ و لە دوایین بڕیاری کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٨دا ئەم دەوڵەتە وەکوو پێشێلکەری مافی مرۆڤ، ئازادیی دەربڕینی بیروڕا، کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانە، سانسۆڕی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن، هەروەها پێشێلکردنی مافی کەمینە نەتەوەیی وئایینییەکان وەکووو عەرەب، بەلووچ، کورد، ئازەری، بەهایی، تازە مەسیحییەکان (ئەوانەی بە تازەیی هاتوونە سەر ئایینی مەسیحییەت)، سوننە و یارسانەکان و هتد مەحکووم کراوە و، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی لێخۆشبوون ساڵی ٢٠١٨ی سەبارەت بە گیرانی پتر لە ٧ هەزار خۆپێشاندەر، خوێندکار، ڕۆژنامەوان، کرێکار، چالاکانی بواری ژینگە و مافی ژنان و هتد بە ساڵی شەرم و سەرشۆڕی بۆ ئێران لە مێژوودا ناو بردوە و، بەپێی ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٧ زیاتر لە ١٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامییەوە ڕووی داوە و، لە ماوەی ئەم ساڵەدا ٢٤٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون، لانیکەم ٦٤١ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون و لانیکەم ٤٩ زیندانی لە کوردستان ئێعدام کراون کە شەش کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون . هەروەها لە کاتێکدا کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بنکەی سەربەخۆی "بێرتلیزمەن"ی ئاڵمان، ئێران لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٧، لە باری چۆنیەتیی دێموکراسییەوە لە نێو ١٢٩ وڵاتی جیهاندا پلەی ١١٨ی هەیە و، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست لە نێو ١٦٧ وڵاتدا پلەی ١٥٠ی هەیە، یان بەپێی ڕاپۆرتی "کۆڕی جیهانیی ئابووری" لە ساڵی ٢٠١٨ لە بواری کەلێنی ڕەگەزیدا لە نێوان ١٤٩ وڵاتدا لە پلەی ١٤٢دایە، ڕواڵەتێکی دێموکراتیک بە خۆیەوە دەگرێ، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پارلمانی بەڕێوە دەبا! بەڵام هەڵبژاردن لە کۆمەڵگەیەکدا کە زۆرینەی خەڵک یەخسیری کەمینەیەکی تۆتالیتێر و سەرەڕۆن و، مافی بڕیاردانی ڕاستەقینەیان بۆ بەربژێر بوون و هەڵبژاردنی کەسێک، بێجگە لە دەستنیشانکراوەکانی ویلایەتی فەقیهـ نییە، گاڵتەکردنە بە دێموکراسی. بەو حاڵەش بەڕێوەبەرانی ڕێژیمی ئەو وڵاتە خۆیان وەکوو نموونەیەک لە دێموکراسیی ڕاستەقینە واتە "دێموکراسیی ئیسلامی"! ڕادەنێن و، تەنانەت وڵاتانی ئورووپایی لە لایەن کاربەدەستانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە خەوشدارکردنی دێموکراسی و مافی مرۆڤ تاوانبار دەکرێن! دێموکراسی چییە و بۆچی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، بەبێ دێموکراسی ناتوانێ مانای هەبێ؟ بڵێی هەر کەس خۆی بە دێموکرات و هەر سیستمێک خۆی بە خاوەنی دێموکراسی ناساند، لە باری نێوەرۆکیشەوە شایانی ئەم ئاوڵناوە بێ؟ بڵێی دێموکراسی بتوانێ وڵامدەری هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە بۆ وێنە نابەرامبەریی کۆمەڵایەتی، ئابووری و مسۆگەرکردنی دادپەروەری و کەمکردنەوەی کەلێنی چینایەتی بێ، هەروەها کێشەی نەتەوەیی بۆ چارەسەر بکرێ؟ بڵێی بۆ ئێمەی کورد و بە گشتی بۆ کۆمەڵگەیەکی ڕۆژهەڵاتی هەبوونی دێموکراسی بۆ بەرەوپێش بردنی خەباتی نەتەوەیی خاڵێکی گرینگ و پێویست بێ؟ یان تەنیا هەبوونی هێزی چەکدار و هاوسەنگیی هێزە دژبەرەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕەوتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوەنددا قسەی ئاخر دەکات؟ بڵێی کەسێک یان حیزب و ڕێکخراوەیەک کاتێک بۆخۆی پێشێلکەری دێموکراسیی نێوخۆییە، بتوانێ ئاڵاهەڵگری ڕاستەقینەی خەباتی نەتەوەیی_ ڕزگاریخوازانە بێ و وەکوو هێزێکی دێموکرات و دێموکراسیخواز پێناسە بکرێ؟ و هتد. ئەم بابەتە، تێدەکۆشێ بەکورتی تیشک بخاتە سەر پێناسە، مێژوو، چەشن و پێداویستیی دێموکراسییەکی ڕاستەقینە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ئەمڕۆیی. بۆ دانلۆدئ ئەم وتارە
کلیک
لەسەر ئەم لینکە بکەن
دێموکراسی و چەشنەکانی
٢٨ی گەلاوێژ، فتوای خومەینی و ژینۆسایدێکی بەردەوام
شوناسخوازیی سەرانسەریی ئێستا لە کوردستان بەرهەمی خۆراگریی کوردە لە 40 ساڵی ڕابردوودا
"نەقاشی قهوەخانە"، سەفەری هامبورگ و دڕدۆنگیی یۆسف ئەمین
" ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ هەرگیز ناکوژێتەوە"
چل ساڵەی ٢٨ی گەلاوێژ و فتوای خومەینی
وتووێژ لهگهڵ رێژیم: بۆ "ئا"؟ بۆ "نا"؟
<<
<
145
146
147
148
149
150
151
152
153
154
>
>>