کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراوەکانەوە لاقێکی لە دەست دا.
گوشارە نێوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ سەر بەرجام لەپاش کشانەوەی تاکلایەنەی ئامریکا لەم ڕێککەوتنە بەردەوام زیاتر دەبن.
ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، نوێترین و دوایین ئاماری لەبارەی تەڵاق و ژیانی هاوبەشیدا لە ئێران و کوردستاندا بڵاو کردەوە.
بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی تورکیه ٥ کەس بۆ پۆستی سەرکۆماریی تورکیە خۆیان کاندید کردووە کە کوردێکی کوردستانی باکووریش بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوه.
زیندانییەکی سیاسیی کورد، کە ماوەی چەند ساڵ بوو لە گرتووخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دابوو بۆ هەمیشە لە زیندان ئازاد کرا.
هەندێک لە بانکەکان بە دەورلێدانی یاسا، ئەو وامانەی کە بۆ بوومەلەرزەلێدراوان دابین کراوە، لە جیاتی قەرزی خۆیان دەستیان بەسەردا گرتووە.
هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراقی فێدراڵ، بە بەشداریی نەتەوەکانی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و خەڵک دەنگ بە بەربژێری خۆیان دەدەن.
دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، میراتی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، کە ئیستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت، زەوت کرد.
سێ هاوووڵاتیی کورد، لە گرتووخانەی ڕێژیمی ئێراندا لە شارەکانی بۆکان و سنە چارەنووسیان ناڕوونە و لە چاوەڕوانیی بەڕێوەچوونی دادگادان.
چالاکێکی مافی مرۆڤ خەڵکی کوردستانی ئێران و دانیشتووی وڵاتی سوویس وەکوو نوێنەری شۆرای شاری ژنێڤ هەڵبژێردرا.
له زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوە چوو.
دانیشتوانی ناوچە پەرواێزنشینەکانی "نەنەڵە"ی سنه لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی ژیان بێبەشن و هیچ ئیمکاناتێکیان نییه.
بەهۆی خراپی دۆخی بژیوی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، مەریوان و سەقز کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان وەڕێخست.
مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە، میلیتاریزە بوونی ئەم شارەی بەدواوە بوو.
نەبوونی پێداویستییەکان و بەرچاو نەگرتنی ستانداردەکان لە قوتابخانەکانی پارێزگای سنە، ڕوو لە زیادبوونە.