کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە بۆکان

10:04 - 27 بانەمەڕ 2726

ئەندامێکی بەوەج و تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوژینەکەی، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای مەهاباد-بۆکان گیانیان لەدەست دا.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاک یووسف ئەحمەدزادە کوڕی حەسەن مێرزائەحمەد، کەسێکی نیشتمانپەروەر و ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ هاوژینەکای بەناوی کاڵێ کەریمیان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ڕێگای مەهاباد بۆ بۆکان، گیانیان لەدەست دا.

له‌و ڕووداوە دڵتەزێنەدا، سێ منداڵی دوو کچ و کوڕێکی بەسەختی بریندار بوون و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

هاوڕێ یووسف ئەحمەدزادە، خەڵکی ئاوایی "پیربادین"ی ناوچەی گەورکی بۆکان و لە بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر بوو.

کاک یۆسف ئەندامی چالاک ، دڵسۆز و نیشتمانپەروەری حیزبەکەمان  بەدرێژایی خەبات و بزووتنەوەی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی و بنەماڵەکەی لەهیچ تێکۆشان و فیداکارییەک درێغییان نەدەکرد.

تەرمی ناوبراوان لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەدا بە خاک ئەسپێردران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.