![](/weney-mallperr/8481.jpg)
کوردستان میدیا: لە درێژەی شەپۆلی ئاشتی لەگەڵ سروشت، ژمارەیەک لە راوچییەکانی روانسەر کەوەکانی خۆیان لە داوێنی سروشت ئازاد کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە راوچییەکانی دوو گوندی وڕماوای خواروو و بنچڵێ سەربە شاری روانسەر کە چەندین ساڵە خەریکی راو و گرتنی کەو بوون، ١٣ کەوی گیراویان لە قەفەس ئازاد و لە داوێنی سروشت بەر دا.
ئەم راوچییانە کە شوناسی یەکێک لەوانە خەبات ئەنگوشتان تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی گوندی وڕماوای خواروو راگەیەندراوە، پاش ئازادکردنی کەوەکانیان، قەفەسەکانیان لە ئاگردا سووتاند.
لەم پێوەندییەدا، راوچییەکی نەغەدەیی بە ناوی محەممەد شێخی پاش ٣٢ ساڵ راوە کەو، کەوەکانی خۆی لە داوێنی سروشت ئازاد و هەموو کەرەستەکانی راوکردنی خۆی لەناو برد.
ئەم راوچییە کورده بە بەشداری چەندین کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی خەلیفان، خەڵخانە، تازە قەڵا و توپزاوا لە رێوڕەسمێکدا بە ئازاد کردنی ١٠ کەو لە داوێنی سروشت، بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان پەیوست بوو.