کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامادەکاریی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بۆ بەڕێوەبەردنی جێژنی نەورۆز

14:31 - 26 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لەماوەی چەند رۆژی رابردوو خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە، سەرەڕای هەڕەشەی ‌هێزە نیزامییەکان، خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز ئامادە دەکەن.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە کاتێکدا چەند رۆژە کە هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگاکانی رێژیم دەیانهەوێ پێش بە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە دەوروبەری شاری ئورمیەدا بگرن، بەڵام دانیشتوانی ئەو ناوچانە خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز ئامادە دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان میدیای راگەیاند: هێزەکانی رێژیم بە شۆراکانیان راگەیاندووە، پێش بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر بەرزایی‌یەکان ئەو ناوچەیە بگرن.
هەروەها ئەو سەرچاوە راشیگەیاند: شۆراکان لەژێر گوشاری هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، خەڵکی ئەو ناوچەیان ئاگادار کردۆتەوە، لە ئەگەری بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و هەڵکردنی ئاگری نەورۆز دەسبەسەر دەکرێن، بەڵام خەڵک هیچ بایەخیان بەو قسانەی رێژیم نەداوە و هەنووکە خۆیان بۆ رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی و دێرینی نەورۆز ئامادە دەکەن.