![](/weney-mallperr/8170.jpg)
کوردستان میدیا: بارینی بەفر و تەرزە، زیانێکی زۆری ماددیی بە باخ و زەوی و زاری وەرزێڕانی کورد لە کوردستان گەیاند.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەپۆلی بارینەکان لە رێکەوتی ١٠ی مانگی خاکەلێوە بەرز بۆتەوە و بارینی بەفر و باران و تەرزە بە شێوەیەک توند زیانی بە باخ و زەنعاتی هاووڵاتییان لە شارەکانی ماکۆ، سەڵماس، ئورمیە، شنۆ و پیرانشار گەیاندووە.
لەو پێوەندییەدا بارینی تەرزەش لە شارستانی کرماشان خەساری لە ٧ هەزار و ٧٠٠ هێکتار لە زەویە وەرزێرییەکان گەیاندووە.
هەروەها بەهۆی بارینی تەرزە لە سەدا ٩٠ هەتا لە سەدا سەدی جاڕەکانی \'\'گەنم، جۆ و کۆڵزای بەخشی کەلاتی موورمووری ئابدانان تووشی زیان کردووە.
وەرزێرانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی زیان پێگەیشتنیان نێگەرانیی خۆیان لە لەدەست دانی داهاتی ئەمساڵیان دەربڕیوە و رێژیمی ئێرانیش هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی لەمەڕ قەرەبووکردنەوەی زیانی وەرزێڕانی کورد لە کوردستان بڵاو نەکردووەتەوە.