![](/weney-mallperr/13815.jpg)
کوردستان میدیا: بازاڕی هه‌ڵبژرادن له شاری سه‌قز نه ته‌نیا سڕه به‌ڵكوو هه‌ر ڕۆژ هەندێک ڕووداوی سه‌یر ڕوو ده‌دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارە ڕۆژی هەینی، ڕیکەوتی ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، كرێكارانی شاره‌داریی سه‌قز له‌گه‌ڵ ستادی ته‌بلیغاتی كاندیدایه‌ک به‌ناوی سه‌لیم زهرابی دە‌بێته شه‌ڕیان. هۆكاری ئه‌و كاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه ستادی ته‌بلیغاتیی ئه‌م كاندیدایه ڕێكلامه‌كانیان به دیواره‌وه چه‌سپاندبوو.
به‌پێی یاسایه‌ک كه له شاره‌داری ده‌ركراوه ئه‌م كاره نابێ بكرێ و هه‌ر به‌و هۆیه كرێكارانی شاره‌داری له كاتی لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكلامانه له دیواره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ستاده ده‌بێته كێشه‌یان. هه‌موو كاندیداكان به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌هۆ ته‌بلیغاته‌وه دیواره‌كانیان پیس و ناشیرین كردووه.
لەو پێوەندییەدا، ستاده ته‌بلیغاتییەکانی كاندیداكان به دانی نانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره به خه‌ڵک دەیانهه‌وێ سه‌ره‌نجی خه‌ڵک بۆ لای خۆیان ڕاكێشان. كاندیدایه‌كی ژنیش به جلوبه‌رگی كوردی و كاندیدای واش هه‌یه به موزیكی كوردی. به‌ڵام به گشتی له‌م كاره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونە و ته‌نانه‌ت زۆر جار‌و نان و چێشته‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ست ده‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵک پێشوازی له‌و كاره‌یان ناكه‌ن.
هەروەها، چه‌ند كه‌سێكی شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌یی ڕۆیشتونه‌تە ناو ستاده ته‌بلیغاتییه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه كاری ته‌بلیغات بۆ ئه‌و كاندیدایانه ده‌كه‌ن قسه‌یان كردووه‌و پێیان ڕاگه‌یاندوون ئه‌و كاره‌ی ئێوه دە‌یكه‌ن خیانه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌ە و ته‌بلیغات بۆ ڕێژیم دەکەن، ئه‌گه‌ر بۆ پاره‌ش وا ده‌كه‌ن ئه‌وه ئێمه زیاتر پاره‌تان ده‌ده‌ین به ئێوه كه واز له‌و كاره بهێنن. ئه‌م سه‌ردان و ڕوونكردنه‌وانه به خۆشییه‌وه کاریگەری له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س داناوە و چه‌ندین كه‌س تا ئێستا وازیان له ته‌بلیغات كردن بۆ كاندیداكان هێناوه.
به‌پێی ئەو هەواڵە، له نێوان لاوان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌ره‌وه‌یه، لاوان كه‌متر سه‌رنج به هه‌ڵبژارنەکان ده‌ده‌ن و لاوه‌كان زیاتر له به ته‌مه‌نه‌كان بێزاریی خۆیان نیسبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕوون لە لایەن هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری سەقز فه‌رمانداریی سه‌قز، بڕیاری داوە تا دوای هه‌ڵبژاردن هه‌وڵ بدرێ به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵک له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه ئازار نه‌درێن و له‌سه‌ر ئه‌م كاره ته‌ئكیدی توند كراوه و فه‌رمانداریی بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كاره سووره.
بازاڕی ته‌بلیغات كردن له شاری سه‌قز زۆر سارد و سڕه‌و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ور ستاده ته‌بلیغاتییه‌كان كۆده‌بنه‌وه خزم و كه‌س‌وكاری كاندیداكانن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاڕ له شاری سه‌قز تا دڕه‌نگانی شه‌و هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی كه‌م به‌ده‌ور ستاده‌كانه‌وه‌یه و ستاده‌كانیش ڕێک له ناوه‌ندی شار‌و له قه‌ره‌باڵغترین شوێنی شاره كه خه‌ڵك بۆ كڕینی شت‌و مه‌ک ڕووی تێ‌ده‌كا.
هەروەها، چه‌ند كاندید به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه داوایان له كاندیداكانی دیكه كردووه كه بێن پێكه‌وه گفتگۆ بكه‌ن و چاوه‌دێران پێیان وایه ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابكێشن و خه‌ڵک به‌ده‌ور خۆیاندا كۆبكه‌نه‌وه ئەوەش لە کاتێک دایە ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م گفتگۆیه هیچ شوێنێكیان دیاری نه‌كردووه و هیچكامیشیان حازر به‌و كاره نین چونكە ده‌ترسێن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌زانن زیاتر لای خه‌ڵک ئاشکرا بێ.

![13817.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13817.jpg)
![13816.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13816.jpg)
![13814.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13814.jpg)