کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانکێکی فەڕانسەوی بەهۆی پێشێلکردنی تەحریمەکانی ئێران سزا درا

17:15 - 9 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا بەهۆی پێشێلکردنی تەحریمەکانی ئێران، حوکمی ١٠ میلیارد دۆلار جەریمەی نەختیی بەسەر بانکی (BNP PARIBAS)ی فەڕانسەدا سەپاند.


رۆژنامەی واڵ ستریت ژوورناڵ هۆکاری ئەو سزایەی بۆ پێشێلکردنی تەحریمەکانی ئێران و ژمارەیەک وڵاتی دیکە گەڕاندووەتەوە و هەنووکە ئەمریکا گوشاری بۆ ئەو بانکە هێناوە کە جەریمەکەی بدات.

پێشتر رۆیتەرز بڵاوی کردبووەوە کە بەرپرسانی ئەو بانکە فەڕانسەوییە لەمەڕ کەمکردنەوەی سزاکەی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکایی دانیشتنی هەبووە.

ئەو بانکە رایگەیاندووە کە یەک میلیارد دۆلار جەریمە کراوە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە ئەو سزایە نزیک بە ١٠ میلیارد دۆلار لەلایەن وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکاوە راگەیەنراوە.

بانکی \'\'بی ئێن پی. پاریباس\'\' گەورەترین بانکی وڵاتی فەڕانسەیە.