کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازێك بەبۆنەی چلەی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی یارسانی

23:07 - 19 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: سازمانی یاری كورد بانگەوازێكی بەبۆنەی چلەی شەهیدبوونی نیكمەرد تاهیری و حەسەن رەزەوی دوو هاووڵاتیی یارسانی بڵاو كردەوە.

نوسخەیەك لەو بانگەوازە بەماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە و تێیدا داوا لەهاووڵاتیان كراوە كە رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 20‌ی پووشپەڕ لەبەردەم ئوستانداری شاری كرماشان كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە ببن.

دەقی بانگەوازەكە:

خوشك و برایانی یارسانی

نزیك بە چل رۆژ لەمەرگی دڵتەزێنی دوو لاوی یارسانی لەئاوری نادادپەروەری و نایەكسانیدا تێدەپەڕێ‌، بەڵام هەتا ئێستا كۆماری ئیسلامیی هیچ وڵامێكی بەداواكارییە بەرحەقەكانی خەڵكی یارسان نەداوەتەوە هەر بۆیە داوا لەخەڵكی یارسان دەكەین رۆژی پێنج شەممە لەبەردەم ئوستانداری كرماشان كۆ ببنەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا خەڵكی شارەكانی ئیلام و سنەش بۆ پشتیوانی لەداوا بەرحەقەكانی خەڵكی یارسان بڕیاریان داوە كە لەو رۆژەدا پەیوەست بە كۆبوونەوەكە ببن.

ئەو هاووڵاتیانە چ بتوانن كۆبوونەوە بەڕێوە ببن و چ نەتوانن، كردەوەی ئەوان بۆ هەموان جێگای رێز و شانازییە. لەراستیدا ئەو كارانە ئاسۆ و ئومیدێكی تازە لەپێوەندییەكانی هاووڵاتیانی كوردا دروست دەكات و خەڵكی یارسان هیچكات ئەو هاودەردیانە فەرامۆش ناكات.

كۆمەڵگەی یارسان لەناخی دڵەوە سپاسی نەتەوەی كورد، بەتایبەت خەڵكی ئیلام و سنە دەكات.

سەید فەرهاد حەیدەری
بەرپرسی سازمانی یاری كورد