کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی کرێکارێکی کورد بەهۆی رووداوی کارەوە لە شاری بانه

22:45 - 27 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رووداوی کار لە گوندێکی شاری بانە، کرێکارێکی کوردی بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کرێکارێکی کوردی خەڵکی گوندی \'\'کۆپێجی سەروو\'\' بەناوی \'\'نووری حوسێنی\'\' رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی بەرق‌گرتووی و بەربوونەوە لە نهۆمی سێیەمی داربەستی بینایەک بە توندی بریندار بوو.
ئەو کرێکارە کوردە کاتیک ویستوویەتی دابەرستی ئەو بینایە ببەستێ، میلەی یەکێک داربەستەکان لە سیمی بەرق کەوتووە و بەم هۆیەوە تووشی بەرق‌گرتووی بووە و لە ئەنجامدا لە نهۆمی سێیەمی بیناکەوە بەربووەتەوە و بە توندی بریندار بووە.
پاش ئەو رووداوە، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە راگوێزراوە و پاشان بەهۆی سووتانی زۆر و قووڵ بوونی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنه کراوە.
بەپێی ئاماری ئیدارەی گشتی پزیشکیی یاسایی پارێزگای سنه، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ٣١ کرێکار بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.