کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی زیندانییانی سیاسیی گرتووخانەی ئەوین لە بەرانبەر مەجلیسی رێژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی

17:43 - 1 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە بنەماڵەی زیندانییانی سیاسیی بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئەوین، لە خۆپیشاندانێکدا لە بەرانبەر بینای مەجلیسی رێژیمی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، ئەو خۆپێشاندانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر ئازاردان و لێدانی زیندانییان لە بەندی ٥٠ی زیندانی ئەوین لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران، بەڕێوەچووە و رایانگەیاندووە: لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەگەڵ زیندانییان ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە زیندانییانی سیاسی وێڕای لێدان و کوتانیان لەلایەن هێزەکانی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزراون.
سەرلە بەیانیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەندی سیاسیی زیندانی ئەوین لە شاری تاران کرایە ئامانجی هێرشی هێزە نیزامییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی رێژیم و ٣٢ زیندانیی سیاسی کە زۆربەیان بریندار بوون، رەوانەی ژوورە تاکەکە کەسییەکان کران.