کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵە ناڕازییەکانی شاری قوروە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا

22:56 - 13 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی تەعاونی ١٤ی مەسکەنی مێهر لە قوروە، لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا لە بەردەم بەڕێوەبەریی تەعاون، کار و رەفاهی کۆمەڵایەتی خۆپیشاندانیان رێک خست.
هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان بڵاویان کردەوە، ئەو بنەماڵانە خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون و بە هۆکارگەلێکی وەکوو رادەست نەکردنی سەرەوەختی خانووەکان، دووقات بوونی رێژەی سەهمیەکەیان، پێشگیری لە هاتوچۆی ئەندامان بۆ ئاپارتمانەکان و نەئاگاهی لە رەوتی پێشکەوتن، یان پێشنەکەوتنی کارەکان، ئەو کۆبوونەوە ناڕازایەتییە لەلایەن ئەندامانی تەعاونیی ١٤ هاتۆتە ئاراوە.
ناڕزاییان خوازیاری پێڕاگەیشن بە ویست و داوارییەکانیان بوون.