کوردستان میدیا

سێشەممه 19ی سەرماوەز 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بولغارستان/ لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو

10:52 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: كۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی كورد و ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتی بولغارستان، لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری "سۆفیا"، كۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی، ١ی سەرماوەز، كۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی كورد و ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتی بولغارستان، بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە خۆپیشاندانەكانی خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران و شەرمەزاركردنی  سەركوت و كوشتاری خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێران، لە بەردەم سەفارەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری "سۆفیا" كۆ بوونەوە.

كۆبوونەوەكە بە دانی دروشمگەلی دژی ڕێژیم و داخوازیی ئازادی بۆ زیندانییانی سیاسی و هەبوونی ئازادی بۆ گەلانی ئێران لە چوارچێوەی ئێرانێكی دێموكراتیک و فێدێراڵدا، بەڕێوە چوو.

ڕێکخەری ئەو کۆبوونەوەیە، نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەو وڵاتەدا بوو.