لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەرکام لە سیاوەش باپیر، خەڵکی بۆکان و سامان دێهناد، خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کراون و هەروەها دیار ئەبروون لاوی ٢٣ ساڵەی خەڵکی پیرانشار دوای ٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک بەناوەی «سیاوەش باپیر» خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئەو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی «دیار ئەبروون»، لاوی ۲۳ ساڵەی خەڵکی پیرانشار و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی «سامان دێهناد»، خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی مەهاباد، و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.