کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوكردنەوەی مادە هۆشبەرەكان لەناوچەكانی ورمێ،‌لەلایەن دەست و پێوەندییەكانی سپای پاسدارانەوە

23:32 - 15 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەسیجییەكانی سەر بە سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ئاشكرا سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی مادە هۆشبەرەكان لەناوچەی ورمێن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەناو دووكان و قاوەخانەكانی دزەی دۆڵی ورمێ‌كە لەسەر رێگای مەهاباد ـ ورمێ‌هەڵكەوتوون، بەسیجییەكانی سەر بە سپای پاسدارانی رێژیم بە ئاشكرا مادەی هۆشبەر بڵاو دەكەنەوە.
بەوتەی شایەتحاڵێك ئەو دەست و پێوەندیانەی رێژیم زۆر جار بەئاشكرا بۆ خۆیان لەو شوێنانە سەرقاڵی كێشانی مادە هۆشبەرەكانن و هێزەكانی رێژیمی ئێران هیچ كارێكیان پێیان نیە.
لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەر هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران لەناوچەی ورمێ‌دەستیان بەسەر ژمارەیەك ماهوارەی هاووڵاتیاندا گرت.
ئەو هێزانە لەناوچەی دۆڵ و بەتایبەت ئاوایی بەردەكەشك ژمارەیەك دیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان كۆكردۆتەوە.