کوردستان میدیا: بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی خرۆشاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خۆپیشاندانێک لە بەردەم بینای دادگای فێدێراڵی "ناشڤیل" لە ئامریکا بەڕێوە چوو.
لەسەر بڕیاری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئیران، خۆپیشاندانیک بە مەبەستی پیشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئیران، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەز، لە بەردەم بینای دادگای فێدێراڵی "ناشڤیل" لە ئامریکا، خۆپیشاندانێک ئەنجام درا.
لەو خۆپیشاندانەدا، لەلایەن خوپیشاندرانەوە بە مەبەستی مەحکوومکردنی تاوانەکانی ڕێژیمی ئیران، سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" خوێندرایەوە.