کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە ڕاسان لە مەریوان چالاکیی تەبیلغیی بەڕێوە چوو

21:24 - 16 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان، بۆ پشتیوانی لە ڕاسان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەریوان پشتگیرییان لە ڕاسان کرد و بە چالاکیی تەبلیغیی دووپاتیان کردەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان درێژە بە خەبات دەدەن.

قارەمانانی دێموکرات لەو پێوەندییەدا لە گوندی سیاناوی مەریوان بە چالاکیی تەبلیغیی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی دێموکرات دووپات کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاڵایەکی گەورەی کوردستان و وتە بەنرخەکانی دوکتور قاسملوویان نووسیوەتەوە.