کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بینای هاووڵاتییەکی کوردی شاری ئورمیە، لەلایەن شارەوانیی ئورمیەوە رووخێندرا

18:29 - 3 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بینای هاووڵاتییەکی کورد، لە شەهرەکی دانیشگای شاری ئورمیە سەرەڕای بوونی مۆڵەتی یاسایی، لەلایەن مەئموورانی شارەوانی ئەو شارە و تێکڕووخێندرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، خانووبەرەی هاووڵاتییەکی کورد لە شەهرەکی دانیشگای شاری ئورمیە کەلە حاڵی دروستکردندا بووە، لەلایەن مەئموورانی شارەوانیی ئەو شارە بە لۆدێر رووخێندرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زاری خاوەن بیناکەوە بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی رگەیاند: بیناکە ٦ میلیۆن تمەن پارەی نەختیی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی تێچووە و سەرەڕای ئاگاداریی شارەوانی ئەو مەسەلە، بیناکە لەلایەن شارەوانییەوە تیکڕووخێنراوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: خاوەنی بیناکە لە کاتی رووخاندندا لەگەڵ مەئموورانی شارەوانی تووشی تێکهەڵچوون بووە و پاشان لەلایەن مەئموورانی شارەوانییەوە دەسبەسەر و رادەستی ئیدارەی پۆلیس کراوە.

دەوترێ، بەرپرسانی رێژیم بە وەرگرتنی بەرتیل مۆڵەتی دروستکردنی ئەو بینایەیان بەو هاووڵاتییە کوردە داوە.

گەندەڵی و بەرتیلخۆری لە ئیدارەکانی ئێران هەنووکە لەوپەڕی خۆی دایە و زۆربەی کاتەکان لە ئەگەری ئاشکرابوونی ئەو گەندەڵییانە، تەنیا هاووڵاتییان زەرەرمەند دەبن و هیچ کەس و لایەنێک لێپرسینەوە لە بەرپرسانی گەندەڵ و بەرتیلخۆر ناکات.