کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ ئیمکاناتی، خەڵکی گوندی \'\'مێهدی ئاوا\'\'ی لە پاریزگای ئیلام وەزاڵە هێناوە

23:22 - 25 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: خرابیی شەقام و کۆڵانەکان، نەبوونی خزمەتگوزاریی وەرزشیی تەندروست، هاتوچۆ، نەبوونی قوتابخانەی دواناوەندی و وازهێنان لە خوێندن و بێکاری، کێشکەلێکن کە بەرۆکی دانیشتوانی گوندی \'\'مێهدی ئاوا\'\'ی گرتووەتەوە.
گوندی \'\'مێهدی ئاوا\'\' بە ٣٥٠ بنەماڵە و ١٧٠٠ کەس حەشیمەتەوە، کەلە ٥ کیلۆمیتریی شاری ئیلامدا هەڵکەوتووە کە لەگەڵ کێشەگەلێکی فراواندا بەرەوڕووە.
بێ ئیمکاناتی و بەشخوراوی تەنیا لە گوندەکانی سەرسنووری پارێزگای ئیلام وەکوو \'\'سەمانە، چەم هیندی و دەشتی عەبباس\'\'دا نییە و لە گوندەکانی نزیکی پارێزگای ئیلام واتە شاری ئیلامیشدا ئەو پرسە لە ئارا دایە.
گوندی مێهدی ئاوا کە لەسەر رێگای ئیلام بۆ مێهران و لە ٥ کیلۆمیتریی شاردا هەڵکەوتووە، لە باری بێ ئیمکاناتییەوە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ گوندەکانی سەرسنوور نییە.
خرابیی کۆڵان و شەقامەکان، نەبوونی ئیمکاناتی وەرزشیی تەندروست و ستاندارد، کێشەی هاتوچۆ، نەبوونی قوتابخانەی دواناوەندی، وازهێنانی قوتابیانی کچ لە خوێندن بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و بێکاری، لە سەرەتاییترین کێشەکانی دانیشتوانی گوندی \'\'مێهدی ئاوا\'\' لە پارێزگای ئیلام دان.
٢٥٠ لاوی بێکاری ئەو گوندە کە خوێندنی باڵایان لە ئاستەکانی کارناسی و کارناسیی باڵا تەواو کردووە، بوونی هەیە.
کەمیی ئاویی خواردنەوەش یەکێکی دیکەی کێشەکانی گوندی \'\'مێهدی ئاوا\'\'یە کە هەتا ئێستا چەندین جار بەرپرسە پێوەندیدارەکان بەڵێنیی دابین کردنی ئاوی خواردنەوەیان بە دانیشتوانی ئەو گوندە داوە، کە هەرگیز نەچووتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

6544.jpg