کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن فەزای شارەکانی سنە و قوروە ئەمنیەتی کراوە

20:56 - 11 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە بەرەبەرەی نزیکبوونەوە لە ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن شوێنە گشتیەکان، شەقام و کۆڵانەکانی شارەکانی سنە و قوروە بە هێزە ئینتزامییەکان ملیتاریزە کراوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن جموجۆڵەکانی رێژیمی ئێران لە ئاستی شاری سنە و قوروە بە شێوەیەکە کەلە کۆبوونەوەی زیاتر لە چەند کەسیی هاووڵاتییان پێش دەگرن و ئەو کارەی رێژیم بۆ پێشگرتن لە هەر چەشنە ناڕزایەتی دەربڕینی هاووڵاتیان یا بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی تایبەتی بەو رۆژە دێتە ئاراوە.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو هوشیاریی ژنانی کۆمەڵگای کوردستان لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جۆراوجۆر بەبۆنەی ٨ی مارسەوە و لەگەڵ هێرش و سەرکوتی هێزەکانی رێژیم بەرەوڕوو بووتەوە.