کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەخشینی ئەندامانی جەستەی كچێكی ئیلامی بە زانكۆی زانستە پزیشكییەكان

14:46 - 9 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ئەندامانی جەستەی كچێكی تەمەن ١٨ ساڵی ئیلامیی كە تووشی جەڵتەی مێشك ببوو، بە هاودەنگی زانكۆی زانستە پزیشكییەكان بەخشرایە هاووڵاتیان.
نیگار میرزایی ماوەیەك بوو تووشی جەڵتەی مێشك هاتبوو و لەنەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری‌دا بوو، بنەماڵەی ئەو كچە تەمەن ١٨ ساڵەیە بە رەزامەندی خۆیان ئەندامانی جەستەی ئەو كچەیان پێشکەش بە زانكۆی زانستە پزیشكییەكان كرد.
لێپرسراوی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ئوستانی ئیلام بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە، ئەندامانی جەستەی نگار میرزایی بۆ نەخۆشەكانی پێویست، پێوەند دەكرێتەوە.
ماوەی ساڵێك لەمەوبەریش ئەندامانی جەستەی لاوێكی كرماشانی بەخشرایە زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی ئوستانی كرماشان.