![](/weney-mallperr/13919.jpg)
کوردستان میدیا: لەکاتی بانگەشەی هەر دوو مەجلیسی خوبرەگان و شوورای ئیسلامیی ئێران، بە بڕیاری یەکێک لە پاسدارانی ئەو ڕێژیمە، لە گوندی حەسار سەر بە ناوچەی هەوشار، گوێچکەی هاووڵاتییەکی کورد دەبڕدرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا سەرهەنگ پاسدارێکی کورد بە ناوی جەهانبەخش حبیبە جلوبەرگی کوردییەوە دەچێتە گوندی حەسار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و داوای دەنگی متمانە لەو خەڵکە دەکات، کە لەگەڵ وەڵامی نەرێنی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوودەبێتەوە.
پاسدارحبی کە بە جلوبەرگی کوردییەوە ڕۆیشتبووە گوندی حەسار، لەگەڵ پرسیاری هاووڵاتییەک ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە؛ ئەو جلوبەرگە کوردییە بۆ لە مجلیس لە بەری ناکەی، پاش ڕۆیشتنی ئەو چڵکاوخۆرەی ڕژێم، هەر ئەو شەوە چەند کەسێک دەچنە گوندی حەسار و دەست دەکەن بە ئازار و ئەشکەنجەی خەڵک و گوێی ئەو هاووڵاتییەش دەبڕن.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی حەبیب ڕاگەیەنراوە.
هەر لە پەیوەندیی لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢ی ڕەشەممە كەسێك بەناوی كیانووش ڕەزایی كوڕی عەلی تەمەن ٢٣ ساڵ، كەوتۆتە بەر پەلاماری ڕێكلامچیی یەكێك لە بەربژێرەكانی هەڵبژاردنی ڕێژیم لەشاری سەقز و بەهۆی سەختیی برینەكانی گیانی لەدەستداوە.
زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، سیاسەتی بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنەیان لەپێش گرت.