کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لەسووریە و كوژرانی ژمارەیەكی دیكە لەچەكدارانی حیزبوڵڵای لوبنان

22:46 - 8 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شۆرای فەرماندەهی نیزامیی سووریە رایگەیاند، لەشەڕ و پێكدادانەكاندا ٨كەس لەئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان كوژران.
سەلیم ئیدریس فەرماندەی ستادی ئەرتشی ئازادی سووریە رایگەیاند، هێزەكانی حیزبوڵڵا بەنیشانەی پشتیوانی لە بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەرتشی ئازاد لەشەڕدان و لەئەنجامی تێكهەڵچوونێكدا ٨كەس لەو چەكدارانە كوژراون.
چەند رۆژ لەمەوبەر گرووپی چاوەدێری بۆ سەر كاروباری مافی مرۆڤی سووریە رایگەیاندبوو، ٤٣ هەزار كەس لەهێزەكانی بەشار ئەسەد لەدەسپێكی نائارامییەكانەوە كوژراون و لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٦٩ كەسیان سەر بە گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانن.
ئەنجومەنی نیشتمانی سووریە و ئەرتشی ئازاد بە بەردەوامی حیزبوڵڵا و رێژیمی ئێرانیان بە دەستێوەردان لەكاروباری ناوخۆیی سووریە و یارمەتی دان بە بەشار ئەسەد تاوانبار كردووە.

شەڕی ناوخۆیی سووریە لەكاتێكدا دەچێتە سێیەمین ساڵی خۆیەوە كە پشێوی و ئاڵۆزی و تێكهەڵچوون لە نێوان گرووپە ئێتنیكی و مەزهەبییەكانی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەمیشە جیدی‌تر بووەتەوە.